ئادار 23, 2017 19:20 Asia/Tehran
  • کومیسیۆنی  ئەورووپا نوێنەری تورکیای بانگ کرد

کۆمیسیۆنی ئەورووپا نوێنەری تورکیا لە یەکێتیی ئەم کیشوەرەی بۆ پێشکەش کردنی هەندێ وردەکاری سەبارەت بە لێدوانی بێ ڕێزی کەرانەی سەرۆکی ئەو وڵاتە، بانگ کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس،  کۆمیسیۆنی ئەورووپا لە کاردانەوە بەرامبەر بە قسە کانی بێ ڕێزیکەرانەی  رەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆکی تورکیا بە دژی وڵاتانی ئەوروپی، نوێنەری ئەم وڵاتە لە یەکێتیی ئەوروپا بانگ کرد.

ئەردوغان  ڕۆژی ڕابردوو بە ڕاگەیاندنی ئەمەی  کە دەوڵەتانی ئەورووپی دەبێ  ڕێز لە دیمۆکراسی و مافی مرۆڤ بگرن  وتی: ئەگەر ئەورووپا ئەم  رەفتارەی خۆی درێژە پێ بدات ، شارومەندانی  ئیدی لە ئاسایش دا نابن  .

ئەنقەرە حەوتەکانی ڕابردووش  شایەتی ناکۆکی لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپی وەکوو ئاڵمان و هوڵندا  لەسەر کۆکردنەوەی دەنگی ئەرێ بۆ گشت پرسی لەسەر  گۆرینی یاسای بنەڕەتی لە نێو کۆڕی هاوڵاتیانی تورکی  ئەم وڵاتانە بووە .