گیرانی ۷ کەس هاوپەیوەند بە هێرشەکەی لەندەن
پۆلیسی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند، حه‌وت که‌سیان به‌تۆمه‌تی تێوەگلان بە هێرشه‌که‌ی دوێنێی له‌نده‌ن ده‌ستگیرکردووه.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌کردووه، له‌چه‌ند هه‌ڵمه‌تێکی گه‌ڕان و پشکنیندا ئه‌و حه‌وت که‌سه له‌شه‌ش شوێنی جیاوازی به‌ریتانیا ده‌ستگیرکراون و گومانلێکراون به تیوه‌گلان له هێرشه‌که‌ی دوێنێی له‌نده‌ن.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه مارک رۆولی، سه‌رۆکی هێزه‌کانی دژه تیرۆری به‌ریتانیا، به بی بی سی ڕاگه‌یاندووه که به‌درێژایی شه‌وێ ڕابردوو سه‌دان لێکۆڵه‌ر و پۆلیس چه‌ندین هه‌ڵمه‌تیان له‌شه‌ش شوێنی به‌ریتانیا ئه‌نجامداوه و توانیویانه حه‌وت که‌س ده‌ستگیربکه‌ن.
وتیشی ده‌ستگیرکراوه‌کان له چه‌ندین نه‌ته‌وه‌ی جیاوازن و ئافره‌تێکیشی تێدایه که ته‌مه‌نی له چله‌کاندایه و هه‌روه‌ها یه‌کێک له پیاوه‌کان ته‌مه‌نی له په‌نجا ساڵیدایه.
حه‌وت له برینداره‌کانی ڕووداوه‌که تائێستا له نه‌خۆشخانه‌ن و حاڵه‌ته‌کانیان مه‌ترسیداره.
رۆولی له به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاندووه:" لێکۆڵینه‌وه‌کان له بێرمینگهام و له‌نده‌ن و چه‌ند به‌شێکی دیکه‌ی وڵات به‌رده‌وام ده‌بێت".
ئێوارەی ڕابردوو پۆلیسی بریتانیا لە کوژرانی ۲ کەس و بریندار بوونی ۱۲ لە هاووڵاتیانی ئەم وڵاتە بە هۆی تەقە کردن لە بەردەم پەرلەمانی ئەم وڵاتە لە شاری لەندەن هەواڵیان دا.