ئادار 24, 2017 20:56 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندان لە ئەمریکا دژی گەڵاڵەی بیمەی دەرمانیی ترەمپ

شارومەندانی لۆس ئانجلێس لە باشووری ڕۆژئاوای ئەمریکا بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە گەڵاڵەی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە لە مەڕ نەهێشتنی بیمەی دەرمانیی ناسراو بە (ئوباماکر) دەستیان دایە خۆپیشاندان.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، شارومەندانی شاری لۆس ئانجلێس لە ئیالەتی کەڵیفۆڕنیا ڕۆژی پێنح شەممە بە بەرپا کردنی خۆپیشاندانێک بەرەو ناوەندی ئەم شارە وەڕێ کەوتن و گەڵاڵەکەی دۆناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکایان لە بارەی نەهێستنی بیمەی دەرمانیی ناسراو بە (ئوباماکر) ناڕەزامەندیی خۆیانیان دەربڕی.

ناڕەزایان لەم خۆپیشاندانەدا پارچەنووسگەلێکیان پێ بوو کە لە سەریان نووسرا بوو،(فریای منداڵەکانمان بکەون).

کۆماریخوازان کە زۆرینەی هەردووک ئەنجومەنەکەی ئەمریکایان بەدەستەوەیە لە گەڵاڵەکەی دۆناڵد ترمەپ سەبارەت بە نەهێشتنی گەڵاڵەی بیمەی دەرمانیی سەردەمی باراک ئوباما سەرۆک  کۆماری پێشو.وی ئەم وڵاتە ناسراو بە (ئوباماکر)، پێشوازییان کردوە.

جێگای ئاماژەیە کە ئەگەر بێتوو ئەم گەڵاڵەیە پەسەند بکرێت و ناسراو بە (ئوباماکر) هەڵوەشێتەوە، ملوێنان ئەمریکی بیمەی دەرمانیی ئێستای خۆیانیان لەکیس دەچێت.