ئادار 25, 2017 12:03 Asia/Tehran
  • سەرۆکی پێشووی سی ئای ئەی : فلین بەتەمای ڕفاندنی گولەن بوو

جیمز وولسی سەرۆکی پێشووی سی ئای ئەی رۆژی هەینی لە وتووێژ لەگەڵ وال ستریت ژۆرنال لەقاوی دا : مایک فلین ڕاوێژکاری لەکار کشاوەی ترەمپ لە سیپتەمبەری ساڵی رابردوو لە وتوویژێک لەگەڵ کاربەدەستانی دەوڵەتی تورکیا بەوان وادەی ڕفاندنی فەتحۆڵا گولەن ڕیبەری نەیارانی ئەردوغان و ڕادەست کردنی بە دەوڵەتی تورکیا دابوو .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ، بە گێرانەوە لە بڵاڤۆکی وال ستریت ژۆرنال ، جیمز وولسی سەرۆکی پێشووی ئاژانسی هەواڵگری ناوەندی ئەمریکا سی ئای ئەی ، وتوویەتی کە شایەتی وتووێژی تەلەفونی مایک فلین ڕاوێژکاری لە کار کشاوەی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی لەگەڵ کاربەدەستانی دەوڵەتی تورکیا بووە و بیستوویەتی کە فلین لە حالێک دا کە پۆستی ڕاوێژکاریی ترەمپ لە درێژەی هەڵبژاردنەکانی لە ئەستۆ دابووە بە وەزیرانی کابینە وتویەتی دەتوانێ کارێک بکات تا گولەن  ڕێبەری نەیارانی ئەردوغان بڕفێنن و بەڕێکەن بۆ تورکیا . وال ستریت ژۆرنال  بە گێرانەوە  لە سەرۆکی پێشووی سی ئای ئەی  کە خۆیشی لە سەردەمێک دا ڕاوێژکاری ترەمپ  لە هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە دا بووە ، بەرواری ئەم وتوویژانەی لە ١٩ سیپتەمبەر ی ساڵی ڕابردوو زانیوە و نووسیوێتی کە وولسی لە بیستنی قسەکانی فلین لەم وتوویژانە دا سەری سوور ماوەتەوە. وولسی وتیشی : فلین گەرەکی بووە بێ ئاگاداری کاربەدەستانی ئاسایشیی و دەوڵەتی ئەمریکا و یان تێپەراندنی قۆناغەکانی یاسایی ڕادەست کردنی شارومەندان بە دەوڵەتانی بیانی ، کارو باری هاوپێوەند بە ڕفاندنی ئەم زانا ئایینیە تورکە و ڕاگواستنی بۆ خاکی تورکیا ئەنجام بدات . لەم دواییەدا ئاشکرا بووە کە فلین بە جێی ئاراستە کردنی ڕاژەکاری وڕاوێژ بۆ دەوڵەتی تورکیا زیاتر لە ٥٣٠ هەزار دۆڵاڕی لە دەوڵەتی ئەو وڵاتە وەرگرتووە و دەسبەجێ ترەمپ ڕایگەیاند کە هیچ زانیارییەکی لە بارەی چالاکیەکانی فلین نەبووە .