ئادار 25, 2017 12:37 Asia/Tehran
  • تەقینەوەی ترۆریستی نزیک فڕۆکە خانەی نێو دەوڵەتی بەنگڵادیش

تاقمی ترۆریستی داعش بەر پرسایەتی پەلاماری خۆکوژانە بۆ سەر بنکەی پشکنین لە نیزیک فڕۆکە خانەی نێو دەوڵەتی داکا پیتەختی بەنگلادیش کە بوو بە هۆی کوژرانی ژمارێک لە ئەفسەرانی پۆلیس ، گرتە ئەستۆوە .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیسلاکی نیوز، داعش بەیانی  رۆژی شەممە لە بەیاننامەیەک کە لە ماڵپەرەکان دا بڵاو بۆتەوە ، ناوی  هۆکاری ئەم پەلامارە  خۆکوژانەیەی " ئەبوو محەممەد ئەلبەنغالی"  راگەیاندووە و وتی کە ئەو کاتێ گەییشتۆتە نزیک بنکەی پشکنینی فڕۆکە خانەی نێو دەوڵەتی شاری داکا توانیوێتی ئۆپەراسیۆنی خۆکوژانەی ئەنجام بدات . بە گوێرەی ڕاگەیاندنی میدیا کان ، هۆکارێکی خۆکوژی  ڕۆژی هەینی  پشتوێنی تەقینەوەیی خۆی نزیک بنکەی پشکنین تەقاندەوە . پەلامارێکی ئاوتویش حەوتەیەک لەمەو بەر لە بەنگلادیش دا ڕووی داوە . لەم پەلامارە ناسەرکەوتووە کە لە ناوەوەی پێگەیەکی  هێزە ئاسایشییەکانی بەنگلادیش نزیک فڕۆکە خانەی نێو دەوڵەتی داکا ئەنجام درا ، دوو کەس بریندار بوون . کەسی هێرشکار دوا بە دوای تەقینەوە کوژراوە .