دەرکرانی بڕیار نامەی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەمەڕ پشتگری لە موسولمانەکانی ڕۆهینگیا
ئەندامانی ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان بە دەرکردنی بڕیارنامەیەک خوازیاری ، پەیگەڕی یاسایی و ، سزادان و موحاکمەی هۆکارانی کوشتار و ئەشکەنجەی موسولمانانی ڕۆهینگیا لە میانمار بوون .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی پریس تی ڤی ، چل وحەوت وڵاتی ئەندامی ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کۆبوونەوەی ڕۆژی هەینی خۆی ، دەنگی ئەرێ داوە بە پێشنووسی بڕیار نامەی یەکێتی ئەوروپا لەمەڕ شەرەمزار کردنیی ئازار و کوشتاری موسولمانەکانی ڕۆهینگیا لە میانمار و لێکۆڵینەوە لەم بارەوە . لەم بڕیار نامەیە هەروەها جەخت کراوە لە سەر بریکردنیی شاندێکی پەیجوری ڕاستەقینەکان بۆ میانمار لەمەڕ لێکۆڵینەوە لە بارەی ئازار و ئەزیەتی موسولمانەکانی ڕۆهینگیا لە وان کوشتار و ئەشکەنجەی ئەوان . پارێزگەی " ڕاخین" لە باکووری ڕۆژئاوای میانمار ، شۆێنی نیشتە جێبوونی زیاتر لە یەک ملوێن موسولمانی رۆهینگیایی یە کە لەساڵی ٢٠١٢ ەوە تا بە ئێستا شانۆی تووند و تیژی نواندنیی دەمارگرژانی بودایی دژی موسولمانەکانە . ئەوە لە حالێک دایە کە دەوڵەتی میانمار یش لە دانی مافی شارومەندی بەوان خۆببوێری دەکات . لە توووند و تیژیەکانیی دژی موسولمانەکانی رۆهینگیا ، تا بە ئێستا سەدان کەس کوژراون و دەیان هەزار کەسیش لە ترسی گیانی خۆیان ماڵ وحالی خۆیان جێ هێشتووە ولە ئۆردوگاکانی میانمار و وڵاتانی دڕاوسێ لە بارودۆخێکی ئەستەم دا پەنایان گرتووە . هەر وەها ، نزیک ٧٥ هەزار کەسی تر لە موسولمانەکانیی رۆهینگیا هەڵاتوون بۆ بەنگلادیش . بە گوێرەی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی نەتەوەکان ، موسولمانەکانی ڕۆهینگیا مەزلوومترین کەمایەتی جیهانن .