نیسان 22, 2017 15:57 Asia/Tehran
  • داکۆکی چین لە پێشنیاری هاوبەشی ڕووسیاو ئێران بۆ لێکۆڵینەوە لەبارەی ڕووداوی خان شەیخونی سوریا

وەزیری دەرەوەی چین بەپێداگری لەسەر داکۆکی وڵاتەکەی لە پێشنیاری هاوبەشی ڕووسیاو کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ لێکۆڵینەوە لەبارەی ڕووداوی خان شەیخونی سوریا وتی: چین و ڕووسیا دەبێ هاوکارییە ستراتژیکییەکانیان بەمەبەستی دەورگیڕانی سازندە بۆ پاراستنی ئاشتی و سەقامی جیهانی بەهێز بکەن.

کۆماری ئیسلامیی ئێران و ڕووسیا خوازیاری پێکهاتنی گرووپێکن بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لەبارەی ڕووداوی جێی گومانی خان شەیخونی سوریا.

لە کیمیابارانی جێی گومانی رۆژی سێ شەممە چوار ئاڤریل، بۆسەر ناوچەی خان شەیخون لەباشووری ئیدلەبی سوریا، زیاتر لە سەت کەس کوژران و نزیک بە ٤٠٠ کەس بریندار بوون.

پاش ڕوودانی ئەو ڕووداوە بەگومانە، تەوەری رۆژاوایی-عەرەبی لایەنگری تیرۆریستان بە سەرکردایەتی ئەمریکا هەوڵی زۆری دا هەتا ئەو پەلامارە بخاتە ئەستۆی حکومەتی سوریا، ئەو بوختانەی حکومەتی سوریا شێلگیرانە ڕەتی کردۆتەوە.

ئەو پەلامارە جێی گومانە هەروەها بوو بە بیانوویەک بۆ ئەمریکا هەتا رۆژی هەینی حەوتی ئاڤریل پێگەی ئاسمانی شەعیرات لە پارێزگای حۆمسی سوریا کە سەرەکیترین ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی گرووپە ڕەشەکوژەکانی داعش و بەرەی نوسرە لەناوچەیە، بخاتە بەر ئامانجی پەنجاو نۆ مووشەکی کروز.

سەرپەیڤ