نیسان 23, 2017 08:18 Asia/Tehran
  • لاڤرۆف: ڕووسیا، ئێران و حیزبوڵڵا پشتیوانی سووریان دژ بە تیرۆریزم

سێرگەیی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بە پێداگری لە سەر پێویستیی گۆڕدرانی ستراتژیی وڵاتانی ڕۆژاوایی بە خەباتی ڕاستەقینە دژ بە گرووپە تیرۆریستییەکان لە سووریا وتی: مۆسکۆ ، تاران و حزبوڵڵا پشتیوانی دیمەشقن لە خەباتی دژ بە تیرۆردا.

ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیایش ڕۆژی شەممە بە گێڕانەوە لە لێدوانەکانی لاڤرۆف نووسی کە سوپای سووریا بە داکۆکیی هێزی هەوافەزای ڕووسیا، راوێژکاریی سەربازیی ئێران و ئەندامانی بزووتنەوەی حیزبوڵڵای لوبنان بە پێی داخوازەکەی دیمەشق یارمەتیی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری دژ بە سووریا دەدەن.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بە ئاماژە بەوەی کە هێزەکانی ژمارێک وڵاتی ڕۆژاوایی، هاوپەیمانیی ئەمریکایی و سوپای تورکیا لە سووریادان، وتیشی: ئەگەر هەموو توانای ئەم هێزانە چڕ کرابایەتە سەر شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش و بەرەی نووسرە لە سووریا ، ئەنجامی پۆزتیڤ و باشی زۆر زووتر بە دەست دەهات.
لاڤرۆف بە ئاماژە بەوەی کە هۆکاری زۆر هەیە کە کاریگەریی دادەنێتە ڕەوشی سووریا، رایگەیاند: بەهێزتر کردنی ئاگربڕ لە گرینگترینی ئەو پرسانەیە کە لە ڕێگای دانوستانی سووریی ئاستانە لە پێتەختی کازاخستان ئەو ئەنجامە بە دەست بێت.

ناوبراو وتیشی: لەم دانوستانانەدا پێوەرەکان بۆ ئەو کەسانەی نایانەوێ لە سووریا بە تیرۆریست بناسرێن، دیاری دەکرێ.
ئێران، ڕووسیا و تورکیا بناغەدانەرانی دانوستانی سووریی ئاستانەن کە لە سێ مانگ لەمەوبەرەوە تا ئێستا چوار خولی لە ئاستانەدا بەڕێوە چووە.

سەرپەیڤ