نیسان 24, 2017 11:51 Asia/Tehran
  • خۆپێشاندانی دژە فاشیزم لە پایتەختی فەڕانسا

خۆپێشاندان لە پایتەختی فەڕانسە پاش بەڕێوە چوونی یەکەم خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی بە هاتنەکایەی پۆلیسی ئەو وڵاتە بشێو بوو کە لە ئاکام دا دوو خۆپێشاندەر بریندارو سێ کەسیش قۆڵبەست کران .

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فەڕانسە، دوێشەو ٢٣ی ئاڤریل و هاوکات لەگەڵ کۆتایی هاتنی یەکەم خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری فەڕانسە کە  سەرکەوتنی ئیمانۆئێل ماکرۆن بەربژاری میانەڕەو و مارین لۆپەن بەربژاری ڕاست خوازی توندڕەو بۆ خولی دووهەمی لێکەوتەوە، شەڕ و پێکدادان لەنێوان بەسەدان خۆپێشاندەری دژە فاشیزم و پۆلیس لە پاریس ڕووی دا.

خۆپێشاندەران کە ژمارێک لەوان دەم و چاویان داپۆشیبوو و جلی ڕەشیان لەبەردابوو، بوتڵ و تەرەقەیان گرتە پۆلیس.

خۆپێشاندەرانی فەڕەنسی دوێشەو لەڕۆژهەڵاتی پاریس لەگەڵ پۆلیس لەمشتومڕدابوون و دروشمی "هەمووان بێزارن لەپۆلیس"یان بەرز دەکردەوە.

پێنج ئۆتۆمبێلیش لەناوچەی دەیەمی پاریس سوتێندرا.

لەشاری نانت -ی فەڕانسەش خۆپێشاندەرانی توڕە لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری لەگەڵ پۆلیس کەوتنە شەڕ و پێکدادان و پۆلیسی دژە شۆڕشیش بەگەمارۆدانی ناوچەکە، بۆ بڵاوەپێکردن بە خۆپێشاندەران، گازی فرمێسک هێنی بڵاو کردەوە.

بەپێی دوائەنجامی خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی فەڕانسە کە رۆژی یەکشەممە٢٣ی ئاڤریل بەڕێوەچوو، ئێمانۆئێل ماکرۆن بەربژاری سەربەخۆ و میانەڕەو٢٣.٢٧ لەسەتای د ەنگەکان و پاش ناوبراو مارین لۆپەنی ڕاست خوازی توندڕەو٢١.٥٣ لەسەتای دەنگەکانی هەڵبژاردنیان بەدەست هێنا.

خولی دووهەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری فەڕانسە حەوتەمی مای بەڕێوە دەچێ.