نیسان 24, 2017 12:08 Asia/Tehran
  • سبەی حەوتەمین کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی هاوبەشی بەرجام لە ڤیەن

حەوتەمین کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی هاوبەشی بەرجام بڕیارە سبەی سێ شەم لە ڤیەنی پێتەختی ئۆتریش بەڕێوە بچێ .

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، لە حەوتەمین دانیشتنی کۆمیسیۆنی هاوبەشی بەرجام(بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش) لە ڤیەن، جگە لە پرس و بابەتی تەکنیکی، نەیارەتی ئینگلیز لەگەڵ کڕینی٩٥٠تۆن کەیکی زەرد لەلایەن ئێران و پەیمان شکێنێ، خەمساردی و دوژمنایەتی کردنی ئەمریکا لەگەڵ ڕێککەوتنی ناڤۆکی، لەلایەن شاندی ئێرانییەوە دێتەئاراوەو پێوشوێن دەگیردرێ.

سەید عەبباس عێراقچێ یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران وهێلگا شمیت یاریدەری بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئوروپا وەک ڕابردوو سەرۆکایەتی ئەو دانیشتنەیان لەئەستۆیە.

بەپێی ڕێککەوتنی ڤیەن، کۆمیسیۆنی هاوبەش هەر سێ مانگ جارێک بەئامادەبوونی بەرپرسانی ئێرانی ونوێنەرانی یەکێتی ئوروپایی و وڵاتانی پێنج کۆیەک بۆ تاووتوێی ڕەوتی جێ بەجێ کرانی بەرجام و ڕاگۆڕینەوە و وتووێژ لەبارەی گرفت و کەندو کۆسپە شیمانەییەکان، بەڕێوە دەچێ.

لە پەراوێزی ئەو دانیشتنەدا، شاندی ئێرانی ڕاوێژکاریی دوو قۆڵیی لەگەڵ بڕێک لەئەندامانی پێنج کۆیەک ئەنجام دەدات.

هەروەها دوێنێ یەکشەممە، گرێبەستی سەرلەنوێ دیزاین کردنەوەی ئاوی قورسی ئەراک لە شوێن نوێنەرایەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لای ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ڤیەن، لەنێوان ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران و کۆمپانیا چینیەکان ئیمزا کرا.

بەپێی ئەو گرێبەستە لایەنی چینی لەباری هەڵسەنگاندن بە پێوەرگەلی هێمنایەتی نێودەوڵەتی، پێداچوونەوەی دەبێ لەسەر دیزاینی نوێی ڕێئاکتۆری ئەراک کە لەلایەن پسپۆرانی ئێرانی ئەنجامی گرتووە، و سەرەنجام پشت ڕاستی دەکاتەوە.