نیسان 24, 2017 16:22 Asia/Tehran
  • سەفەری مۆگرینی بۆ ڕووسیاو دەسپێکرانی وتووێژەکان لەگەڵ لاڤرۆف

سەرۆکی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئوروپا بۆ یەکەمجار لەچوارچێوەی سەردانێکی فەرمی بەرەو مۆسکۆ کەوتەڕێ.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا)؛ لەکاتێکدا کە کێشەوناکۆکی نێوان ڕووسیاو یەکێتی ئوروپا قووڵ بووەتەوە ، فێدریکا مۆگرینی سەرۆکی سیاسەتی دەرەوەی ئەو یەکێتییە گەیشتە مۆسکۆ و دانوستانەکانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لەمەڕ پرسە دوو قۆڵییەکان و گۆڕانکارییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان دەسپێکرد.

سەرۆکی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئوروپا بۆ یەکەمجار لەچوارچێوەی سەردانێکی فەرمی گەیشتە مۆسکۆ.

تاووتوێی گۆڕانکارییەکانی سوریا، قەیرانی رۆژهەڵاتی ئۆکراین، ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران، دۆخی ئەفغانستان و پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی ڕووسیاو یەکێتی ئوروپا لە گرینگترین تەوەرەکانی وتووێژی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئوروپا لە مۆسکۆ ڕاگەیێندراوە.

لاڤرۆف لەخولی یەکەمی دانوستانەکان لەگەڵ مۆگرینی وتی: ئێمە دەبێ تیشک بخەینە سەر هەڕەشەو گوڕەشە هاوبەش و ڕاستەقینەکان نەک لەسەر مەترسییە وەهمیەکان.

ئەوە، یەکەم سەفەری فەرمیی مۆگرینی لەساڵی٢٠١٤ی زایینیەوە تائێستا لە پۆستی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئوروپا بۆ ڕووسیایە.