نیسان 24, 2017 18:41 Asia/Tehran
  • وشداری دانی کوریای باکوور بە ئەمریکا

کوریای باکوور، هەڕەشەی کرد لەئەمریکا بۆ لەناوبردنی تۆکمە وتەواوی لە سەر عەرز .

بە پێی راپۆرتی فرانس پرێس لە سئول ، ڕۆژنامەی رودونگ سینمون ی کۆریای باشووری ڕۆژی دوشەممە لە وشداری دانێک دا بە کاربەدەستانی ئەمریکا نوسیی : ئەگەر بیتۆ واشنتۆن شەڕیک لە نیمچە دورگەی کورە دەسپێبکات، پیونگ یانگ، بەشێوەی تۆکمەو تەواوئەمریکا لە ناو دەبات.

ئەم ڕۆژنامەیە هەروەها ڕایگەیاند کردەوەی ئەمریکا لە ناردنی کۆپاپۆڕی هێرشبەری کارل وینسون بۆ ناوچە، باج وەر گرتنی سەربازی ئاشکرایە.

ڕۆژی ڕابردویش ئەم ڕۆژنامەیە نوسیی بووی هێزە سەربازیەکانی کوریای باکووری ئەم ئامادەئیەیان هەیە کە ئەم کۆپاپۆڕە ئەمریکائیە بەیەک پەلامار نۆقم بکەن. ئەمە لەحاڵێکدایە کە هاوکات لەگەڵ کردەوەی کوریای باشووری وئەمریکا لە بەڕێوە چوونی مەشقە سەربازیە هاوبەشەکان، ئاڵۆزی نێوان کۆریای باکووری وئەمریکا و وڵاتانی هاوپەیمانی لەناوچە لەوان کوریای باشوور وژاپۆن تەشەنای سەند وکوریای باکووری ئەم مەشقە سەربازیانەی وەکوو بەدەس هێنانی ئامادەی بۆ پەلاماری سەربازی بۆناو خاکی خۆی هەڵسەنگاند.

کاربەدەستانی ئەمریکایی پێشتر لە وتاردانێکی وروژێنەر وهاندەرانەدا ڕایگەیاندبوو ئەگەر بیتۆ پیونگ یانگ شەشەمین تاقێکاری ناڤۆکی خۆی ئەنجام بدات سوپای ئەمریکا ئەم ئامادەییەی هەیە کە پەلامار بکاتە سەر کوریای باکووری. ئەمەلەحاڵیکدایە کە کاربەدەستانی کوریای باکووری بە ڕەخنە گرتن لە هاتنی سەربازانی ئەمریکایی بۆ ناوچە ، ڕای ئەمەیە واشنتۆن لەگەڵ وەها کردەوە گەلیک ، ئاشتی وئەمنیەتی شێوە دۆرگەی کورە دەخاتە بەر مەترسی ودۆخی ناوچەی  لە سەروبەندی شەڕی ناڤۆکی خستووە.