نیسان 25, 2017 10:31 Asia/Tehran

"مارین لوپن "ی بەربژێری پارتی ڕاستخوازی توندڕۆی بەرەی نیشتمانی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریەتی فەڕانسە کە توانی بڕواتە قۆناغی دوایی ئەو هەڵبژاردنانەوە شەوی دووشەم ڕایگەیاند کە بە شێوەی کاتیی لە سەرۆکایەتی ئەو پارتە وازی هێناوە .

  بە  گوێرەی  ڕاپۆڕتی    ئێرنا  و بە گێڕانەوە   لە   ماڵپەڕی  هەواڵیی  بڵاڤۆکی  تەلگراف  وا دێتە  بەرچاو  ئەو  کردەوە ی  لوپن   بۆ  ڕاکێشرانی  دەنگەکانی   بەربژێرەکانی  دیکە  بێت   کە نەیانتوانی    بڕونە   خولی  یەکجاری  هەڵبژاردنەکانی   سەرۆک کۆماریەتی   .  لوپن  لە  خولی  یەکەمی   ئەو  هەڵبژاردنانە  کە  ڕۆژی  یەکشەمە  بەڕێوە  چوو   بیست و یەک  پوینت  سی  لە سەدی  دەنگەکانی  وەدەس  هێنا  و دوای  ئامانوئێل  مەکرون سەربەخۆ  لە  پلەی دووهەم  ڕاوەستا  مکرون  توانی  بیست و چوار پوینت  یەک  لە  سەدی  دەنگەکان  بن .  ئەو  کردەوەی  لوپن  لە  بارودوخێک دایە  کە  فڕانسو.ا  فیون " و  "بنوا  ئامون "  بەربژارەکانی  دوو  پارتی  کۆماریخواز  و  سوسیالیست  کە  بە  ڕیز  لە  پلەکانی  سێهەم  و پێنجەمی  خۆلی  یەکەمی    هەڵبژاردنەکاندا  بوون  لە  لاگرانی  خۆیان  داوایان  کردووە  کە  لە خولی   دوایی  بە  مکرون  دەنگ  بدەن .