نیسان 25, 2017 10:47 Asia/Tehran
  • پێویستی  پێکهێنانی گۆڕانکاریی لە پەیوەندیەکانی نێوان  یەکێتیی  ئوروپا  لەگەڵ تورکیا

کومیساریای پەرەی یەکێتیی ئوروپا پێکهێنانی گۆڕانکاریی لە پەیوەندیەکانی نێوان یەکێتیی ئوروپا لەگەڵ تورکیای بە پێویست زانی .

بە  گوێرەی   ڕاپۆڕتی  هەواڵدەریی  تەسنیم  " یوهانس  هان "  کومیساریای  پەرەی   یەکێتیی  ئوروپا   ڕۆژی  دووشەمە  وێڕای  ئاماژە   بە  ئاکامی  کۆپرسی  یاسای   بنەڕەتی  تورکیا  وتی   بارودۆخ  بۆ  بەرەو پێشچوونی  وتووێژەکانی  ئەندامیەتی  تورکیا   لە  یەکێتیی  ئوروپا  فە راهەم  نیە .   کومیساریای  پەرەی  یەکێتیی   ئوروپا  وتیشی  کاتی  ئەوە  گەیشتووە  تا  وڵاتانی    ئوروپایی    بە  شێوازێکی  نوێ بۆ  هاوکاری  لە گەڵ  تورکیا  ئامادە  بن .  بەڕێوە چوونی  کۆپرسی  یاسای  بنەڕەتی  تورکیا  بووە  هۆی  توند بوونەوەی  ناکۆکیەکانی   ئەو  وڵاتە   لە گەڵ  یەکێتیی  ئوروپا .کۆپرسی  چاکسازی  یاسای  بنەڕەتی  تورکیا بۆ  گۆڕینی  نیزامی  پەرلەمانیەوە  بۆ سەرۆکایەتی   16  ئاوریلی  ڕابردوو  بەڕێوە  چوو  و  زۆربەی  خەڵک  بەو  چاکسازیانە  دەنگی  ئەرێنیان  دا .