نیسان 25, 2017 16:56 Asia/Tehran
  • کۆریای باکوور : ئامادەی پەلاماری ناڤۆکی بۆسەر ئەمریکاین

وەزیری بەرەڤانیی کۆریای باکوور وتی : هێزی سەربازیی وڵاتەکەی بە لەبەردەست دا بوونی ئامرازو کەرەستەی پێشکەوتووی چەکی ناڤۆکی ئامادەن بۆ پەلامارکردنە سەر ئەمریکا .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،  پاک یونگ  سیک  ئەم بابەتەی  ئەمڕۆ سێ شەممە لە ڕێ وڕەسمی  هەشتاد وپێنجەمین  ساڵوەگەڕی دامەزرانی سوپای ئەم وڵاتە لە پیونگ یانگ ڕاگەیاند.

ناوبراو وتیشی:  کۆریای باکووری چەکی ناڤۆکی کە دەوانێ  بەوەوە پەلامار بکاتە نێو خاکی ئەمریکا و بنکەکانی ئەم وڵاتە لە ئاسیا و ئۆقیانوسی ئارام،  لەسەر سەکوو بۆ هاویشتن  داناوە.

پیونگ یانگ  هەروەها بە بۆنەی ڕۆژی ئەرتەش، ئەمڕۆ یەکێک لە گەورەترین  مەشقەکانی تۆڤخانەیی و یەکەکانی راکێت هاوێژی خۆِ  لەبەشی ڕۆژهەڵاتی و لە نیزیکی  بەشی ڤوون سان  بەڕێوە برد و بەپێی ڕاپۆرتەکان  کیم جونگ ئوون  ڕێبەری کۆریای باکووریش لە نیزیکەوە سەرنجی دەدا.