نیسان 27, 2017 14:40 Asia/Tehran
  • بەربڵاوتربوونی بازنەی دەسەڵاتی پێنتاگۆن لە سووریاو ئێراق

سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەسەڵاتی دیاریکردنی ڕادەی خۆوەردان و چالاکیی سەربازیی وڵاتەکەی لە سووریاو ئێراق سپاردە وەزیری بەرەڤانیەکەی .

گۆڤاری هیل ڕۆژی چوارشەممە نووسی؛ "دۆناڵد ترەمپ" سەبارەت بە دیاری کرانی ژماری هێزی سەربازیی ئەم وڵاتە لە سووریا و ئێراق ، دەسەڵاتی ڕەهای داوە بە "جەیمز ماتیس"ی وەزیری بەرەڤانیی ئەمریکا.
ئەو دەسەڵاتە تازەی ترەمپ داویە بە پنتاگۆن سەبارەت بە خۆوەردان و یان بردنی هێزی سەربازی بۆ سووریا و ئێراق لە کاتێدایە کە هەزاران شاروومەندی بێ تاوانی ئێراقی و سورویایی لە ماوەی چەن ساڵی ڕابردوودا لەبەر دەسدرێژیەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئەم دوو وڵاتە گیانیان لە دەست داوە.
لێکۆڵینەوەکانی گرووپی چاوەدێریی "ئەیروێرز" پیشان دەدات لانیکەم دوو هەزار و پێنسەد کەسی مەدەنی تەنیا لە پەلامارە ئاسمانییەکەی هاوپەیمانیی ئەمریکا لە ئێراق و سووریا کوژراون.
ئەمریکا لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بەردەوام بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان ، دەسدرێژی کردۆتە سەر سووریا و ئێراق.
دەسدرێژییەکەی ئەمریکا بۆ سەر سووریا و ئێراق بە بانگەشەی خەباتی دژ بە تیرۆریستانی لە کاتێکدایە کە بە پێی ڕاپۆرتە فەرمییەکان، ئەمریکا و هاوپەیمانە ڕۆژاوایی و عەرەبییەکانی ئەم وڵاتە، لە بناغەدانەران و داکۆکیکارانی سەرەکیی دراوی و چەکەمەنیی گرووپە تیرۆریستییەکان لەوان داعش دێنە ئەژمار.

سەرپەیڤ