نیسان 29, 2017 13:02 Asia/Tehran
  • دەسپێکرانی کۆبوونەوەی سەرانی ئا. سێ . ئا لە فیلیپین

سییەمین کۆبوونەوەی سەرانی وڵاتانی ئەندامی یەکێتی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا(ئا. سێ. ئا) لە فیلیپین دەسپێکرا.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆی هەواڵدەریی ئیرنا، رۆدریگۆ دوترتە، سەرۆک کۆماری فیلیپین سەرۆکی دەورەیی ئەو یەکێتییە لە وتاردانی دەسپێکرانی ئەو کۆبوونەوانە، داوای لە وڵاتانی جیهان کرد، دەسوەردان نەکەن لەکاروباری ناوخۆی ئەندامانی ئا. سێ. ئان، دا.

سەرۆکی دەورەیی ئا.سێ.ئان پێی داگرت لەسەر لەبەرچاوگرتنی ڕێزگرتنی بەرامبەرو  بەرژەوەندییەکان لە پەیوەندییە دەرەکییەکاندا، و وتووێژ لەو ئاراستەی بە  کەڵک  ناوبرد.

ئەو کۆبوونەوانە لەکاتێکدا دەسپێکرا کە لە تەقینەوەی شەوی ڕابردووی مانیل ١٤ کەس بریندار بوون و پاشان، ڕێوشوێنە ئاسایشیەکان لە شوێنی بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی سەرانی ئا.سێ.ئان توندترکرا.

وەزیرانی وڵاتانی ئەندامی ئا. سێ. ئانیش رۆژی هەینی لە کۆتایی دانیشتنەکەی لەمەڕ تاقیکارییە مووشەکی و ناڤۆکییەکانی کۆریای باکور وێڕای دەربڕینی نیگەرانی قووڵ لەو تاقیکارییانە، کردەی پیونگ یانگیان بە هۆکاری ناجێگیری لە ناوچە زانی.

واپێش بینی دەکرێ، لە کۆتایی دانیشتنی ئەمڕۆی سەرانی ئا.سێ.ئان لەبەیاننامەیەکدا ڕەخنە بگیردرێ لە تاقیکارییە مووشەکی وناڤۆکییەکانی کۆریای باکور.

شیاوی ئاماژەیە، بەسەرنجدان بە پەنجاهەمین ساڵوەگەڕی پێکهاتنی ئا.سێ.ئان، بەرنامەکانی داهاتووی ئەو پێکهاتە ناوچەییە بۆ وێنە کۆمەڵگای ئابووری یەکپارچە، لە تەوەرەکانی وتووێژی سەرانی وڵاتانی ئەندام بوو.