نیسان 29, 2017 13:04 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی ڕووسیا بە تۆمەت پاڵدانەکانی فەڕانسە لەدژ حکومەتی سوریا

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا پێی داگرت؛ تۆمەت و بوختان پاڵدانی فەڕانسە لە حکومەتی سوریا لەمەڕ کەڵک وەرگرتن لە چەکە شیمیاییەکان لە خان شەیخونی پارێزگای ئیدلەب لە سوریا، جێی گومانە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی سوریا، وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا رۆژی شەممە لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ لەکاتێکدا کە سەرچاوە هەواڵگرییوکانی فەڕانسە نموونەگەلێک لە خاکی شوێنی ڕووداوەکەی خان شەیخونیان بەدەست هێناوە، بەو مانایە کە ئەوان ڕێگەیان بووە بچنە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی ئەندامانی گرووپی ڕەشەکوژی داعش و ئەگەر بەجۆرێک ئەو نموونانەیان دەسکەوتووە، جێی شک وگومانە.

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا هەروەها بانگەشەی درۆیین و گومڕاکەر و ساختەی ژان مارک ئرو، وەزیری دەرەوەی فەڕانسەی لەمەڕ تاوانی خان شەیخون ئیدانەکردووەو بە هەوڵێک بۆ شاردنەوەی ڕاستیەکان و هۆکارەکانی ناوبردووە.

ژمارێک کارناسی فەڕەنسی لەمەڕ تۆمەت پاڵدانەکانی فەڕانسە لە دەمشق لەو بارەوە بەگومانن و ژاک هوگارد یەک لەو کارناسانە ڕایانگەیاندووە، ئامانجی سیاسەتوانانی فەڕەنسی لەو چەشنە تۆمەت لێدانانە، ناوزڕاوکردن و زەبر وەشاندن لە حکومەتی سوریایە.

سیاسەتوانانی فەڕەنسی هەروا بیر لە ڕووخاندنی حکومەتی سوریا لەبری لەناوبردن وبنبڕکردنی گرووپی تیرۆریستی داعش دەکەنەوە.