نیسان 29, 2017 13:05 Asia/Tehran
  •  وشداری دانی سکرتێری گشتیی ڕیکخراوی نەتەوەکان لە بارەی درێژەی ئالۆزییەکان لە نیمچە دوورگەی کۆریا

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان ، لە بارەی درێژەی ئالۆزیەکان لە نیمەچە دوورگەی کوریا وشداری دا .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ، "ئانتۆنیۆ گوتریس"  سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان رۆژی هەینی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی  ئەم ڕێکخراوەیە بۆ لێکدانەوەی قەیرانی نیمچە دوورگەی کۆریا وتی : ڕوودانی هەر چەشنە تێکهەلچوون لەم ناوچەیە دواهاتی جیهانی دەبێ .

 سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان ،لەم کۆبوونەوەیە لە کۆمەڵگەی جیهانی داوایکرد تا هەوڵەکانی خۆی لە ڕەوتی کەمکردنەوەی ئالۆزی و بشێوی لە شێوە دوورگەی کۆریا و دەستڕاگەییشتن بە ڕێگا چارەی ئاشتیانە زۆرتر بکەن . ئانتۆنیۆگوتریس ، هەر وەها لە پیونگ یانگ داوای کرد تا لە تاقیکارییەکانی زۆرتری ناڤۆکی  یان مووشەکی خۆیان ببوێرن و بڕیار نامەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕەچاو بکەن .

  بارودۆخی نیمچە دوورگەی کۆریا هەر ئێستا بە هۆی سیاسەتەکانی دوژمنکارانە ، دنە دەرانە و پاوانخوازانەی ئەمریکا دژی کۆریای باکووری لە بانترین ئاستی ئالۆزییەکان دایە . پیونگ یانگ یش بە جاران جەختیکردووە تا کاتێک کە واشنگتۆن و هاوپەیمانەکانی بەردەوام بن لە سەر درێژەی هەرەشە وگوڕەشەکانیان دژی کۆریای باکووری ،ئەم وڵاتە درێژە ئەدات بە  بە هێزکردنەوەی تواناییەکانی سەربازیی خۆی .