ترەمپ : خاوەن چەکە ئەمریکاییەکان ئێستا لاگرێکیان لە کۆشکی سپی داهەیە
سەرۆک کۆماری پڕ هەراو هۆریای ئەمریکا ڕوو لە خاوەنانی چەک لە وڵاتەکەی وتی : ٨ ساڵ دەستدرێژی بۆ سەر مافی چەکدارانی ئەمریکایی کۆتایی پێ هاتووە و ئێستایش ئەوان لاگرێکی ڕاستەقینەیان هەیە لە کۆشکی سپی دا .
بە گویرەی راپۆرتی ئیرنا ،"دۆناڵد ترەمپ" ڕۆژی هەینی لە ئەنجوومەنی نیشتمانی چەکدارە ئەمریکاییەکان وتی : لە ٨ سالی ڕابردوو (سەردەمی سەرۆک کۆمارەتی باراک ئۆباما سەرۆکی پێسووی ئەمریکا ) مافی ڕەوای خاوەنانی چەک لە ئەمریکا لەبەر چاو نەگیراوە .ترەمپ کەلە درێژەی بەربەرەکانی هەڵبژاردنەکانی دا لەلایەن ئەنجوومەنی نیشتمانی چەکدارە ئەمریکاییەکانەوە لاگری لێوە دەکرا. وتیشی : ئەو گەڵاڵەی بێ ئەژماری بۆ پشتگری لە مافی خاوەن چەکەکانی ئەمریکاییەکان لە بەر دەست دایە .
ئەنجوومەنی نیشتمانی خاوەن چەکەکانی ئەمریکایی بۆ یارمەتی بە هەڵبژێردرانی ترەمپ و پاراستنی کۆماری خوازەکان لە کۆنگرە ، لە هەڵبژاردنەکانی ئەمدواییەی ئەمریکا زیاتر لە سی وشەش ملوین دۆڵاری خەرجکردووە . لەساڵ دا هەزاران کەس ، بە هۆی تەقەکردن لە ناوچە جۆر بەجۆرەکانی ئەمریکا دەکوژرێن ویان بریندار دەبنەوە . بە گوێرەی ڕاپۆرتە فەرمییەکان ، نزیک ٢٧٠ تا ٣٠٠ ملوێن چەک لە ئەمریکا دا هەیە ، بەواتایەکی تر دەکرێ بلین بە جێی هەر یەک کەس یەک چەک لەو وڵاتە دا هەیە . سەرەڕای داوای تاقمەکانی لاگر و پارێزەری مافی شارومەندان لە ئەمریکا ، بە هۆی دەستەڵاتی لۆبی چەک ، دەوڵەتی پێشووی ئەمریکا نەیتوانیوە یاساگەلێک لە بارەی بەرتەسک کردنەوەی فڕۆشتنی چەک لەو وڵاتە لەبەر چاو بگرێت .