نیسان 29, 2017 19:53 Asia/Tehran
  • نەیارەتی ئۆتریش لەگەڵ پەیوەست بوونی تورکیا بە یەکێتی ئوروپا

ڕاوێژکاری باڵای ئۆتریش ڕایگەیاند: تورکیا نابێ ڕێگەی پێ بدرێ پەیوەستی یەکێتی ئوروپا بێت.

بەپێی ڕاپۆری ئاسۆشوەیتدپرێس ، کریستیان کۆرن، ڕاوێژکاری باڵای ئۆتریش ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند؛ یەکێتی ئوروپا دەبێ پەیوەندیەکی نوێ لەگەڵ تورکیا دامەزرێنێ کە بەرژەوەندییە ئابووری، ئاسایشی و کۆچبەرییەکان لەخۆ بگرێ.

کۆرن بەئاماژە بە ڕاپۆر وهەواڵەکان لەبارەی فیلتەرکرانی زانستنامەی ئەنلاینی ویکی پێدیا و درێژەی گرتنەکان لەپەیوەندی لەگەڵ کودەتا بێ ئاکامەکەی ژولای٢٠١٦ لەتورکیا وتی: ئوروپا ناتوانێ وڵاتێکی ناجێگیر بە هەشتا ملوێن شارومەند بکاتە ئەندامی .

یەکێتی ئوروپا بەمەبەستی ڕاگرتنی شەپۆلی هاتنی پەناخوازان بۆ ئوروپا، بەڵێنی ئەنجامدانی وتووێژگەلی خێرا بۆ ئەندامەتی تورکیا لەو یەکێتیەو چەندین ئیمتیازی دیکە بە حکومەتی تورکیای دا.

وتووێژەکان لەبارەی پەیوەست بوونی تورکیا بە یەکێتی ئوروپا لەکاتی دەسپێکرانی لە ساڵی٢٠٠٥ سست چووەتە پێش و کودەتاکەی ساڵی ڕابردوو وپاکتاوکرانی بەرفراوانی حکومەتی تورکیاش بووەتە هۆی سست ئەنجام گرتنی ئەو ڕەوتە.