نیسان 29, 2017 20:50 Asia/Tehran
  • ئولاند : بریتانیا دەشێ  خەرجی چوونەدەر لە یەکیەتی ئوروپا ببژێرێ

سەرۆک کۆماری فەرانسە وتی: چوونە دەر لە یەکیەتی ئوروپا بۆ بەریتانیا خەرجی هەیە .

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفیزیۆنی یورونێوز " فرانسوا ئولاند" سەرۆک کۆماری فەرانسە لە بروکسل وتی: فەرانسا لە بەرژەوەندی یەکیەتی ئوروپا بەرەڤانی دەکات وبەریتانیا لە کاتی چوونە دەر لە یەکیەتی ئوروپا لە خراپترین دۆخ دا دەبێت. سەرۆک کۆماری فەرانسە وتی: دڵنیایە و هەڵبەت ئەن ئەگەریە هەیە کە ئوروپا دوای چوونە دەر لەبەریتانیا ، هاوپەیمان دەمێنێتەوە. سەرۆکانی بیست وحەوت وڵاتی ئوروپایی ئەندامی یەکیەتی ئوروپا لە یەکەم هەنگاو بۆ دیاری کردنی ستراتژیان لە هەمبەر چوونەدەری بەریتانیا لەم یەکیەتیە بەناوی برگزیت ووتووێژەکانی داهاتوویان لەگەڵ لەندەن لەم پێوەندیە دا، ڕۆژی شەممە بێ ئامادە بوونی بەریتانیا لە بروکسل کۆبوونەوە. کۆبوونەوەی سەرۆکانی یەکیەتی ئوروپا کە نێزیک بە یەک مانگ دوای ڕاگەیاندنی فەرمی " ترزا می" سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە بارەی دەسپێکرانی ڕەوتی چوونەدەری ئەم وڵاتە لەیەکیەتی ئوروپا بەڕێوە دەچێت، بە مەسەلەی ئامادە کردنی وتووێژەکانی داهاتوو لەگەڵ لەندەن بەپێی ستراتژی پێشنیار کراوی " دوناڵد توسک" سەرۆکی ئەنجومەنی ئوروپا تایبەت دراوە. خەڵکی بەریتانیا بیست وسێ ژوئەنی دووهەزارو شازدە بە بەشداری لەکۆپرسیی بۆچوونەدەر لەیەکیەتی ئوروپا دەنگیان دا.