نیسان 30, 2017 09:53 Asia/Tehran
  • پاپۆڕی جەنگیی فڕۆکە هەڵگری میستراڵی فەرانسە گەییشتە ئاوەکانی ژاپۆن

سەرچاوە هەواڵدەرییەکا باسی چوونی پاپۆڕی جەنگیی فڕۆکە هەڵگری میستراڵی فەرانسە بۆ ئاوەکانی ژاپۆنیان کردووە هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەدا لە ئەنجامی تاقیکارییە موشەکییەکانی ئەم دواییەی کۆریای باکوور.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس،پاپۆڕی جەنگیی فڕۆکە هەڵگری میستراڵی فەرانسە بە مەبەستی بەشداری کردن لە مەشقە سەربازییەکانی ئەقیانوسیەو هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی ناکۆکی و ئاڵۆزییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیا لە بەر تاقیکارییە موشەکییەکانی کۆریای باکووری گەییشتە ئاوەکانی ژاپۆن.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سپۆتنیک پاپۆڕی جەنگیی فڕۆکە هەڵگری میستراڵی فەرانسە کە چووەتە بنکەی دەریایی (ساسبو)ی ژاپۆنەوە، بڕیارە لە مەشقە سەربازییەکانی مانگی داهاتوو لە دوورگەیەکی نزیک گوام کە لە 2500 کیلومەتریی باشووری تۆکیۆدا هەڵکەوتووە بەشداری بکات.

سەرچاوە هەواڵییەکان نزیکەی مانگێک لەمەوپێش باسی هەگەری ناردرانی پاپۆڕی جەنگیی فڕۆکە هەڵگری میستراڵی فەرانسە بۆ ئاوەکانی ئەقیانووسیەیان کرد بوو. جێگای ئاماژەیە کە دوو کۆپتەری بریتانیش بە سەر ئەم پاپۆڕە جەنگییەوەن.