نیسان 30, 2017 10:01 Asia/Tehran
  • ترەمپ لە بارەی تاقیکاریی ناڤۆکییەوە وشداری دایە کۆریای باکوور

سەرۆک کۆماری ئەمریکا وێڕای وشداری دان بە کۆریای باکوور لە بارەی ئەنجام دانی تاقیکاریی ناڤۆکییەوە وتی: ئەمریکا ئەو کارەی پێ خۆش نییەو لای وایە کە چینیش هەر هەمان هەڵوێستی دەبێت.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند:بە تاقیکاریی  ناڤۆکیانەی کۆریای باکوور خۆشحاڵ نابێت.

ناوبراو لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی سی بی ئێس بە ڕاگەیاندنی ئەم بابەتە وتی: تاقیکاریی موشەکیانەی ئەم دواییەی کۆریای باکووری موشەکێکی چکۆلە بوو و ڕێبەری کۆریای باکوور بە نیازی ئەنجام دانی ئەو کارەیە کە دەبێ ئەنجامی بدات، بەڵام تەواو ئاگای لەوەیە کە ئێمە زۆر بەو کارەی خۆشحاڵ نابین.

ناوبراو وتیشی: من دەتوانم پێتان بڵێم کە لام وا نییە سەرۆک کۆماری چین کە پیاوێکی جێگای ڕێزیشە لەم کارە خۆشحاڵ بێ.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم وتانەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دوای ئەوە دێت کە کۆریای باکوور سەرەتای ئەم مانگە تاقیکارییەکی موشەکیانەی سەرنەکەوتووی ئەنجام دا.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەروەها وتیشی: تاقیکاریی موشەکیانەی ئەم دواییەی کۆریای باکووریش موشەکێکی چکۆلە بوو، زۆر بچوکتر لەوەی کە ئەمریکا چاوەڕوانی دەکرد. ئەوە تاقیکارییەکی ناڤۆکی نەبوو، ئێمە تەواوی ئەوەی وا ڕوو دەدا لە ژێر چاودێری دایە.

ترەمپ لەوەڵامی پرسیارێک سەبارەت بەمەی کە ئایا ئەمریکا کردەوەی سەربازی دژی کۆریای باکووری بەکار دێنێ، ئەم بژاردەیەی ڕەت نەکردەوەو وتی: من نازانم، مەبەستم ئەوەیە کە دەبێ چاوەڕوان بمێنینەوە و بزانین چ ڕوو دەدات.