May 18, 2017 21:43 Asia/Tehran
  •  ئەمریکا بە دوای بارگرژیی زۆرترە لە گەڵ کوریای باکووری دا

ئەمریکا بە نیازە گوشارەکان بۆ سەر کوریای باکووری لە چوارچێوەیەکی ئابووری سیاسی و هەروەها زۆر کردنی بایکوتەکان پەرە پێی بدات .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی  ئیرنا ڕایشی ئالن  وتەبێژی ئیدارەی کاروباری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: پەکەیجی نوێی بایکوتەکان و گوشارە جۆراوجۆرەکان بۆ بەرەنگاربوونەوە لە گەڵ کوریای  باکووری خەریکە ئامادە دەبێت .ڕایشی ئالن وەبیریشی هێنایەوە کە ئەمریکا بە دوای پەرەی گوشارەکان بۆ سەر کوریای باکووریە بە هۆی  جم و جۆڵی سەربازی و هەڕەشەی چەکی ناڤۆکیی ئەو وڵاتە و پێشێلکرانی مافی مڕوڤ و هەروەها هاندانی کۆمەڵگای جیهانی بۆ پەرەی گوشارە ئابووریەکان و بایکوتەکان دژی کوریای  باکووری . واشنگتون خوازیاری ڕاگیرانی تاقیکاریی سەربازی و ناڤۆکیی کوریای باکووریە ، بەڵام پیونگ یانگ بە جاران جەختی کردووە تا کاتێ کە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی درێژە ئەدەن بە بایکوتەکانی دژی کوریای باکووری ئەو وڵاتەش  درێژە ئەدات  بە هێزمەند کردنی تواناییەکانی  سەربازی و  توانایی  پەلاماری  دەسپێشخەرانەی خۆی .