May 18, 2017 22:10 Asia/Tehran
  • سووریاو تورکیا تەوەری باسی دیدارەکەی گابرییەل و تیلێرسۆن بوون لە ئەمریکادا

وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا بە مەبەستی وتووێژ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە پرسە گرینگە نێونەتەوەییەکان سەردانی ئەمریکای کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم ، زیگمار گابرییەل وەزیری کاروباری دەرەوەی ئاڵمانیا ڕۆژی چوارشەممە گەشتی دوو ڕۆژەی خۆی بۆ ئەمریکا دەست پێ کردو ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ ڕێکس تیلێرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە دیدارو سەبارەت بە پرسی جۆربەجۆرو بە تایبەت سووریاو تورکیا وتووێژی کرد.

ڕێگریی تورکیا لە چوونی یاسادانەرانی ئاڵمانیا بۆ بنکەی ئینجێرلیک لە تورکیا بۆ دیدار لەگەڵ سەربازانی ئاڵمانیی سەقامگرتووی ئەم بنکەیە، ێەیرانی ئۆکرانیا، شەڕی سووریا، ناکۆکییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین و خەباتی دژی تاقمی تیرۆریستی داعش لەو تەوەرە سەرەکیانەی واووێژی کاربەدەستانی ئاڵمانیاو ئەمریکا بوون.

بەسەرنجدانی کۆبوونەوەکانی جی حەوت کە حەوتەی داهاتوو لە ئیتالیا بەڕێوە دەچێ، وەزیرانی دەرەوەی ئاڵمانیاو ئەمریکا سەبارەت بە پرسی بازرگانیی ئازادو پشتگری کردن لەژینگەش وتووێژیان کرد.

ئاڵمانیا لە هاوپەیمانیی بەناو دژی داعش لە سووریا هاوکاری ئەمریکایە، هاوپەیمانییەک کە هەنگاوەکانی بێجگە لە کاول کردن و لەنێو بردنی ژێرخان و دامەزراوەکانی سووریا هیچ بەرهەمێکی دیکەی نەبووە.

وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا شەوی هەینی سەردانی مەکسیک دەکات.