May 19, 2017 13:35 Asia/Tehran
  • ئامادەبوونی بەربڵاوی ئێرانییەکانی دەرەوەی  وڵات لە بنکەکانی دەنگدان

دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران بە پێشوازی پڕشەوق و زەوقی ئێرانییەکانی دەرەوەی وڵات بەڕێوە دەچێت .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، هاوکات لەگەڵ دەست پێبوونی  هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی  لە ئێران ، ئێرانییەکانی دانیشتووی  کیشوەری ئوقیانوسیە،  ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، ئاسیای ناوەندی، ڕۆژهەڵاتی ناڤین، ئەورووپا و ئەفریقاش ڕۆژی  هەینی بۆ بەشداری کردن لەهەڵبژاردن ، چوونە بەر دەم  سندووقەکانی دەنگدانەوە.

دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران لە 102 وڵات و 310 بنکە بەڕێوە دەچێت.

دەنگوەرتن لە ئێرانییەکان لە نیوزیلەند  دەستپێکرا و لە کیشوەری ئەمریکا کۆتایی دێت .

سەید ئیبراهیم  رەئیسی سادات،  حەسەن روحانی ، مستەفا ئاقا میرسەلیم و مستەفا هاشمی تەبا ، چوار بەربژاری دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنی  سەرۆک کۆمارین  کە ئەمڕۆ هەینی دەست دەدەنە ڕکابەری .