May 20, 2017 11:10 Asia/Tehran
  • لێکۆڵینەوەی ڕووسیا لەبارەی وردییاتی هێرشی ئەمریکا بۆسەر سوریا

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، ئەو وڵاتە لەبارەی وردییاتی هێرشی ئەمریکا بۆسەر سوریا لێکۆڵینەوە دەکات.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی سەداوسیما؛ سێرگئی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سەرلەئێوارەی هەینی هێرشی فڕۆکە ئەمریکییەکان بۆسەر پێگەکانی سوپای سوریای شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوە لەبارەی وردەزانیاریی هاوپێوەند بەو پەلامارە دەس پێ دەکرێ.

فڕۆکە ئەمریکییەکان رۆژی پێنج شەممە پێگەکانی سوپای سوریا لە رێگای"التنف" لە بادیەی وریا(نزیک سنوری سوریاو ئۆردۆن)یان بۆردومان کرد کە بەهۆیەوە، دەیان کەس لەوان ژمارێک کەسی مەدەنیش کوژران و بریندار بوون.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا پێی داگرت؛ هەر هۆکارێک کە سوپای ئەمریکا بۆ ئەو پەلامارە ئاسمانییە ڕابگەیێنێ، ئەو کردەیە بەکردەیەکی نایاسایی دێتە ئەژمار.

ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیاش بەنۆبەی خۆیان ڕایانگەیاند؛ پەلاماری ئاسمانیی ئەمریکا بۆسەر پێگەکانی سوریا ڕەوتی هێنانەدی ناوچەکانی کەمکرانی کێشە لە سوریاو چارەسەریی قەیرانی ئەو وڵاتە دژوار دەکات.

لە خولی چوارەمی دانیشتنی سوری-سوری لە ئاستانەی پایتەختی  قەزاقستان کە سێ و چواری مای بەڕێوە چوو، تەبایی نامەی هێنانەدی چوار ناوچەی کەمکرانی ئاڵۆزیی لە سوریا لەلایەن ئێران، ڕووسیاو تورکیا مۆر کراو جێ بەجێ کرانیشی لە شەشی مای دەسپێکرا.

سەرپەیڤ