May 20, 2017 13:02 Asia/Tehran
  • ئەمریکا: گرتنەبەری ڕێکارێکی سەربازی بۆ قەیرانی کۆریای باکور کارەساتبارە

جێمز ماتیس وەزیری بەرگریی ئەمریکا رۆژی هەینیی ڕایگەیاند، هەرچەشنە ڕێکارێکی سەربازی بۆ قەیرانی کۆریای باکور، بەشێوەیەکی بڕوانەکراو، کارەساتبار دەبێ.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی سەداوسیما، جێمز ماتیس بەئاماژە بەوەی کە واشنگتۆن لەهەوڵ دایە هەتا ڕێگاچارەیەکی دیپلۆماتیک بۆ قەیرانی کۆریای باکور بدۆزێتەوە، وتی: "هەوڵ دەدەین بەهاوکاری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، چین، ژاپۆن و کۆریای باشوور، ڕێکارێک بۆ ئەو پرسە بدۆزینەوە."

کۆریای باکور تائێستا پێنج جار لە ساڵانی٢٠٠٦-٢٠٠٩-٢٠١٣و ٢٠١٦ تاقیکاری ناڤۆکی ئەنجام داوەو کەوتووەتە بەر بایکۆتەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان و وڵاتانی دیکە.

واشنگتۆن هەردەم خوازیاری ڕاگرتنی تاقیکاریی سەربازی و ناڤۆکیی کۆریای باکورە، بەڵام پیونگ یانگ بەجاران پێی داگرتووە، تاکاتێک کە ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی بە ئەنجامدانی مەشق و جم و جۆڵە سەربازییەکانیان لەناوچەدا درێژەدەن بە هەڕەشەو گوڕەشەکانیان لەدژ کۆریای باکور، ئەو وڵاتەش، بەهێزکردنی توانا سەربازییەکان و توانی هێرشی پێشدەستانەی خۆی بەردەوام دەکات.