داعش به‌رپرسیارێتی هێرشه‌که‌ی مه‌نچستری له ئه‌ستۆ گرت
گرووپی تکفیری تیرۆریستی داعش به‌رپرسیارێتی هێرشی تیرۆریستی شه‌وی ڕابردووی مه‌نچستری بریتانیا بۆ سه‌ر کۆنسێرتێکی مۆسیقای له ئه‌ستۆ گرت.
به ڕاپۆرتی ماڵپه‌ڕی فه‌رمی فه‌ڕه‌نسا، گرووپی تیرۆریستی داعش به بڵاو کردنه‌وه‌ی گرته‌یه‌کی ڤیدیۆیی به‌رپرسیاریه‌تی هێرشه تیرۆریستییه‌کانی دوێنێ شه‌وی مه‌نچستری بریتانیا له ئه‌ستۆ گرت.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م هێرشه تیرۆریستییه کرایه سه‌ر کۆنسێرتێکی مۆسیقا و به‌م هۆیه‌وه 22که‌س کوژران و زیاتر له ۵۰ که‌سیش به سه‌ختی بریندار بوون.
شایانی باسه که ته‌قینه‌وه له هۆڵی مۆسیقای مه‌نچستر ئارنا له شاری مه‌نچستری بریتانیا بووه هۆی ئه‌وه‌ی که تێرزا مه‌ی، کاروباری کێبه‌رکێی پارلمانی ۲۰۱۷ی ئه‌م وڵاته وه‌لا بنێت و هه‌موو چالاکییه‌کانی خۆی له‌مباره‌وه ڕابوه‌ستێنێت.
سه‌رۆک وه‌زیرانی بریتانیا به پشت به‌ستن به‌لێدوانه‌کانی پۆلیسی ته‌قینه‌وه له مه‌نچستر ئارنای به هێرشێکی تیرۆریستی زۆر ترسناک وه‌سف کرد.