مێی: هەڕەشەی تیرۆریستی لە بەریتانیا لە ئاستێکی باڵادایە
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا وێڕای ئیدانە کردنی پەلاماری تیرۆریستی بۆسەر مەنچستر لەبەر پڕمەترسی بوونی پەلامارەکانی تیرۆریستی لە وڵاتەکەی وشداری دا .
پۆلیس دەڵێت شوناسی هێرشبەرانی ناسیوەتەوە و بەم زووانە ڕایدەگەیەنێت .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیسنا بە گێڕانەوە لە کەناڵی سکای نیووزی عەرەبی ، ترێزا مێی ، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ئەمڕۆ سێ شەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا داوای لە خەڵک کرد وشیار بن و ئەگەر پرسێکی گوماناوییان بەرچاو کەوت پۆلیس ئاگادارکەنەوە.
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ئەمڕۆ سێ شەممە لە پرێس کۆنفرانسێک دا ڕایگەیاند ، بە پێی لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە پەلاماری دوێشەو لە مەنچستر هۆکاری ئەم پەلامارە یەک کەس بووە بەڵام پۆلیس لێکۆڵینەوە بۆ لێکدانەوەی ئەگەریی پێوەندی هێرشبەرەکە لەگەڵ تاقمێکی تیرۆؤیستی لە بەریتانیا درێژە پێ دەدات .
ناوبراو بە ئاماژەدان بەمەی ئەم پەلامارە ترسناکترین پەلامار بۆسەر باکووری بەریتانیایە پێداگری کرد : لە پەلاماری باسکراو دا بیست و دوو کەس لەوان چەند منداڵ کوژراان و 59 کەسیش بریندار بوون .
ناوبراو وتی : مەنچستر ئێستا خراپترین ساتەکانی تێپەڕ دەکات . مەنچستر ڕۆحی بەریتانیایە و ئێمە لەم ڕۆژە دژوارانە لە تەنیشت دانیشتوانی داین و داکۆکییان لێ دەکەین و هەموو هۆکارانی ئەم پەلامارە دەناسین و سزایان دەدەین.