May 25, 2017 12:18 Asia/Tehran
  • زەنگەنە: بێتوو ڕێککەوتنیش نوێ بکرێتەوە دیسان هەر بەرنامەی بەرهەم هێنانی نەوتی ئێران ناگۆڕدرێ

وەزیری نەوتی ئێران وتی: بێتوو ڕێککەوتنی نێوان وڵاتانی بنێری نەوت (ئۆپێک)، نوێ بکرێتەوە، بەرهەم هێنانی نەوتی ئێران هیچ گۆڕانی بە سەردا نایەت و هەر لە هەمان ئاستی خۆیدا واتە سێ ملوێن و ٨٠٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژدا دەمێنێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی نەوت و وزەی ئێران (شانا) ؛ "بیژەن زەنگەنە" وەزیری نەوتی ئێران ڕۆ ژی چوارشەممە کاتی گەیشتنی بە ڤییەنا بە مەبەستی بەشداری لە کۆبوونەوەی ڕێکخراوی وڵاتانی بنێری نەوت (ئۆپێک)، وتیشی: ئەندامانی ئۆپێک سەبارەت بە نوێ کردنەوەی ماوەی ڕێککەوتننامەی دابەزاندنی ئاستی بەرهەم هێنان تا کۆتایی ساڵی ٢٠١٧ یان سێ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠١٨ وتووێژ دەکەن و لە کۆبوونەوەی ڕۆژی پێنجشەممەدا بڕیاری سەرەکی دەدرێت.
زەنگەنە راشکاوانە رایگەیاند: ئێران ئامادەیە بۆ نوێ کرانەوەی  ماوەی ڕێککەوتنی دابەزاندنی ئاستی بەرهەم هێنانی نەوت کە لە ٣٠ نۆڤەمبەری ٢٠١٦ بڕیاری لە سەر درا ، ئێستا ئەو ماوەیە هەر چەندە بێ.
وەزیری نەوتی ئێران پێی داگرت: ئێران بە مەبەستی پاراستنی یەکێتیی نێوان ئەندامانی ئۆپێک و دەستەبەر کردنی پاوەجێی بازاڕە جیهانییەکانی نەوتی نەپاڵاوتە رازییە بە بەردەوام بوونی ئەو ئاستی بەرهەم هێنانەی کە لە کۆبوونەوەی ٣٠ی نۆڤەمبەردا ڕێککەوتنی لە سەر کراوە.
سەد و حەفتا و دووەمین کۆبوونەوەی وڵاتانی بنێری  نەوت ڕۆ ژی پێنجشەممە لە بالاخانەی ئەم ڕێکخراوەیەدا لە ڤییەنا بەڕێوە دەچێ.

سەرپەیڤ