May 27, 2017 20:19 Asia/Tehran
  • سەرۆکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئوروپا: مافی مرۆڤ لەئێرانە وە سەرچاوەی گرتووە

سەرۆکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئوروپا وتی: مافی مرۆڤ لە ئێران وشێراز لە باشووری ئێران پێتەختی شارستانیەتی جیهان شکلی گرتووە وجاڕنامەی مافی مرۆڤیش وەکوو میراتی فەرهەنگی جیهان سەرچاوە گرتوو لە ژیاری شارستانیەتە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ئیرنا ،" مورتن کی روم" سەرۆکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئوروپا لە جڤێنی پسپوڕانەی" پاسەوانی لە کەلەپورومیرات وفەرهەنگی جیهانی لە ڕوانگەی نێزامی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤەوە " لە شیراز ڕایگەیاند : هەموو جیهان دەبێ بزانن مافی مرۆڤ بەرهەمی بیر وهزری ڕۆژئاوا نیە چونکە شیراز جێگایەکە کە لە دووهەزارو پانسەد ساڵ لەمەوپێش ، کوێلە داری تیدا بنپێ کراو ولەهەڵس وکەوتی توندوتێژانە لەگەڵ زیندانیان پێشگیری کراو بەژنانیش وەکوو نێوەیەک لە کۆمەڵگە ، مافی کۆمەڵایەتی وبەرانبەری لەگەڵ پیاوان دراوە." کی روم" بە پیداگری لەسەر گرینگایەتی پاسەوانی کردن لە زەنجیرەی جیهانی تەختی جەمشید وتی: پاسەوانی کردن لە تەخت جەمشید ، پاسەوانی کردن لە کرامەتی مرۆڤایەتی ، مافی ئینسانەکان وبەرەڤانی لە مافی مرۆڤە. یادمانی مێژوویی تەخت جەمشید کە سەر بە سەردەمی هەخامنشیەکانە  یەکێ لە چوار بەرهەمی تۆمار کراوی پارێزگەی فارس لە ناولیستی بەرهەمە جیهانیەکانە کە لەساڵی هەزارو نۆسەدو حەفتاو نۆ لە ڕێکخراوی زانستی ، فەرهەنگی و ئاموزشی نەتەوە یەکگرتووەکان یونسکۆ تۆمار کرا. زەنجیرەی تەختی جەمشید لە شارستانی مەرودەشت ولە مەودای شەست کیلومیتری باکووری شیراز داهەڵکەوتووە.

سەرپەیڤ