نێچیرڤان بارزانی و سێرگه‌ی لاڤرۆف له ڕووسیا دیدار ده‌که‌ن
سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستانی ئیراق و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له کۆبوونه‌وه‌ی ئابووریی پێترزبوورگ له ڕووسیا دیدار و گفتوگۆ ده‌که‌ن.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ماریا زاخاروڤا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێران له مۆسکۆدا ڕایگه‌یاند: سه‌ره‌تای مانگی داهاتووی زایینی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان دیدار و گفتوگۆ ده‌کات.
ناوبراو وتیشی: ئه‌م دیداره له په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌ی ئابووریی ساڵانه‌ی پێترزبوورگ ئه‌نجام ده‌درێت که 1 تا 3ی مانگی ژوەن له شاری پێترزبوورگدا به‌ڕێوه ده‌چێت.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا جه‌ختی کرد: ورده‌کارییه‌کانی ئه‌م دیداره و ته‌وه‌ره‌کانی گفتوگۆی نێوان بارزانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ئه‌م حه‌فته‌یه و پێش له ده‌ستپێکردنی کۆبوونه‌وه‌که ڕاده‌گه‌یێندرێت.