ئوپراسیونی سەربازی سامناکی ئەرتەشی فیلیپین دژی داعش
کوپتەرەکانی ئەرتەشی فیلیپین بە هاویشتنی ڕاکێت پەلاماریان کردە سەر بنکەی گروپێک لە سەرهەڵداوانی سەر بە داعش لە شاری گەمارۆ دراوی " ماراوی "لە باشووری ئەو وڵاتە
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕاشاتوودەی ، کوپتەرەکانی ئەرتەشی فیلیپین بە هاویشتنی ڕاکێت ، بنکەی گروپێک لە سەرهەڵداوانی سەر بە داعش لە شاری ماراوی لە باشووری ئەو وڵاتەیان دایە بەر پەلامار . شیاوی باسە کە شاری ماراوی لە باشوری فیلیپین بە حەشیمەتی لانی زۆری موسوڵمانەکان لە چوارشەمەی ڕابردووەوە لە لایەن هێزەکانی سەر بە گرووپی تێڕوڕیستی داعشەوە داگیر کراوە . بە پێی ڕاپۆڕتی هەواڵدەری ڕویترز ئەوە یەکەمین جارە کە دەوڵەتی فیلیپین ئوپراسیونێکی وەهت سامناک بەڕێوە دەبات . ئەو ئوپراسیونە سەربازیە لە حاڵێکدا بەڕێوە چوو کە پێنج ڕۆژ لە گرتنی بەشەکانی بەربڵاوی ئەو شارە بە دەست هێزەکانی سەر بە داعشەوە تێپەڕ دەبێت .هەواڵدەریی ڕویترز بە گێڕانەوە لە سەرلەشکەر " کارلیتو گالوز " فەرماندەری دوورگەی " میندانائو " دەنوسێت کە ئەرتەشی فیلیپین لە هەوڵ دایە تا بانترین ئاستی توانایی سەربازی خۆی بەکار بێنێ . سەرلەشکەر گالوز هەروەها وتی : مەبەستی سەرەکی لەو ئوپراسیونە سەرکوتکردنی ئاڵۆزی و ناسەقامی و پاراستنی دۆخی ئاسایی لە شاری ماراویە تا لەو ڕێگایەوە هاووڵاتیانی فیلیپینی دانیشتووی ئەو پارە بتوانن تا مانگی ڕەمەزان بگەڕێننەوە بۆ ئەو شارە . ناوبراو لە درێژەدا هێواداری دەربڕی کە ئەو شارە لە ماوەی سێ ڕۆژی داهاتوودا بە تەواوی لە هێزەکانی سەربە داعش پاکتاو بکرێنەوە . لە ڕۆژی سێشەمە وە هێزەکانی چەکداری فیلیپینی لە گەڵ تاقمی تێڕوڕیستی" مائوتە" سەر بە داعش کە بەشکەلێکی بەربڵاو لە شاری ماراوی لە دوورگەی میندانائویان داگیر کردووە خەریکی شەڕن .