داخوازی ئاڵمانیا بۆپشتیوانی جیهانی لە پەنابەران
حوزهیران 20, 2017 17:13 Asia/Tehran
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئاڵمانیا خوازیاری پشتیوانی زۆرتری کۆمەڵگەی جیهانی لە پەنابەران بوون.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئاڵمانیا " زیگمار گابریل" وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا وتی: چارەسەر کرانی کێشە وگرفتەکانی پەنابەران ، پێویستی بە هاوکاری جیهانی هەیە . وەزیری کاروباری دەرەوەری ئاڵمانیا وتی: چڕکرانەوەی کردەوەکانی ئاڵمانیا پشتیوانی لە پەنابەران لە وڵاتانی دراوسێی شوێنی نێشتەجیی کرانیان وەکوو سووریا ووڵاتانی دەوروبەرە. لە نێوان وڵاتانی ئوروپایی، ئاڵمان میوانداری زۆرترین ژماری پەنابەرە ولەساڵی دووهەزاروپازدە هەشتسەد ونەوەد هەزارپەنابەر چوونەتە ناوئەم وڵاتەوە. ئەم ڕادەیە لەساڵی دووهەزاروشازدە بۆ دووسەدو هەشتا هەزار کەس دابەزێوە.