حوزه‌یران 21, 2017 11:48 Asia/Tehran
  • ڕووسیا : هاوپەیمانیی سەربازی ئەمریکا لەگەڵ تیرۆریستەکان هاودەستە

یاریدەری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وێڕای ڕەخنەگرتن لە کردەی هاوپەیمانیی ئەمریکا لە سووریا ئەو هاوپەیمانیەی بە هاوکاری لەگەڵ تیرۆریستەکان تاوانبار کرد .

سێرگئی ریابکۆف یاریدەری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا رۆژی سێ شەممە لە دیمانە لەگەڵ هەواڵدەریی ئینتەر فەکس پاش پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی ئەمریکی بۆسەر فڕۆکەیەکی هێزەکانی لایەنگری حکومەتی سوریا، وتی: وەها کردەگەلێک لەوێنەی هاودەست بوون و هاوکاری کردنی تیرۆریستانە.

سوپای ئەمریکا رۆژی سێ شەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە فڕۆکەیەکی ئەو وڵاتە لەجۆری ئێف١٥ ئەی، لە باشووری ڕۆژهەڵاتی سوریا فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی هێزەکانی لایەنگری حکومەتی سوریای خستووەتە خوارەوە.

فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکا، رۆژی یەکشەممەش فڕۆکەیەکی سوپای سوریایان کردە ئامانج، کە خەریک بوو لەدژ گرووپی تیرۆریستیی داعش لە باکوری سوریا ئۆپراسیۆنی ئەنجام دەدا.

مۆسکۆ لەکاردانەوە بەو کردەیەکی هاوپەیمانیی ئەمریکی، هەموو هێڵەکانی پەیوەندیی ئاسایشی گەشت لێدانی خۆی لەگەڵ هێزە ئەمریکییەکان لەسوریا، پچڕاند.

ڕووسیا لە نێوەڕاستی ساڵی٢٠١٥ وە و لەسەر داوای فەرمی حکومەتی سوریا، هێزی سەربازی لەو وڵاتەدا جێگیر کردووە.

سەرپەیڤ