سەرۆک کۆماری فەرانسا:ئەسەد جێگرەوەیەکی یاسایی بۆ نییە"
سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا لەو باوەڕەدایە کە جێگرەوەیەکی یاسایی بۆ بەشار ئەسەد بوونی نییە و دەڵێت" لابردنی ناوبراو چارەسەریی کێشەکانی سوریا ناکات".
ئیمانوێل ماکرۆن، سه‌رۆک کۆماری فه‌ره‌نسا لە لێدوانێکیدا بۆ ژماره‌یه‌ک رۆژنامه‌نوسی ئه‌وروپی رایگەیاند: به‌شار ئه‌سه‌د دوژمنی فه‌ره‌نسا نییه و کاری له پێشینه‌ی پاریس پابه‌ندبوونه به‌دژایه‌تی کردنی گروپه تیرۆریستیه‌کان.
وته‌کانی ماکرۆن، بە پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵویستی پێشووی حکومه‌تی فه‌ره‌نسایه و هاوهه‌ڵوێستیه له‌گه‌ڵ رووسیا که به‌هه‌مان شێوه لەو باوەڕەدایە کە بەشار ئەسەد جێگرەوەی بۆ نییە.
ماکرۆن، وتیشی :"تێروانینی نوێم بۆ چاره‌سه‌ریی کێشه‌ی سوریا ئه‌وه‌یه که ناڵێم لاچونی به‌شار ئه‌سه‌د مه‌رجی پێشوه‌خته‌یه و جێگره‌وه‌یه‌کی یاسایی بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی نابینم".
سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا، ئامانجی وڵاته‌که‌ی له سوریا ئاشکراکردووه که یه‌که‌میان شه‌ڕی گروپه تیرۆریستیه‌کان و دوه‌میشیان پاراستنی ئه‌منیه‌ت و ئارامیی سوریایه.