حوزه‌یران 23, 2017 10:36 Asia/Tehran
  • 
مسکۆ: دڵنیاین کە ئەبووبەکر بەغدادی لە ڕەقە کوژراوە

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا رایگەیاند کە تا ڕادەیەکی زۆر دڵنیایە لەوەی سەرکردەی گرووپی تیرۆریستی داعش لە هێرشی ئاسمانی مانگی مەیدا لە سووریا کوژراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر  بە گێڕانە وە لە سپۆتینک، سێرگەی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە وتارێکدا بە ئاماژە بە ئەگەری کوژرانی سەرکردەی داعش لە سووریا وتی: بە دڵنیاییەوە رایدەگەیێنین کە ئەبووبەکر بەغدادی، سەرکردەی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام ( داعش ) لە هێرشی ئاسمانی ئەم دواییانەدا کوژراوە.

هەروەها ئۆلگ سێرمۆلۆتۆف، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیاش لە وتارێکدا بە ئاماژە بە ئەو بابەتە ڕایگەیاند: بە پێی زانیارییە بەدەست هاتووەکان لە وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ئەگەری مەرگی ئەبووبەکر بەغدادی سەرکردەی گرووپی تیرۆریستی داعش لە بوردمانی مانگی مەیی شەڕکەرەکانی سوپای ڕووسیا زۆرە. ئێستا خەریکی کۆ کردنەوەی زانیاری بەڵگەمەند لە سەرچاوە جیاوازەکانین.

ناوبراو لە درێژەدا بە جەخت لە سەر ئەوەی کە لە ئەگەری پشت ڕاس کردنەوەی ئەو هەواڵە، ڕووسیا لە شەڕ لە گەڵ تیرۆریزمی نێودەوڵەتی سەرکەوتنێکی گەورە بە دەست دەهێنێت، وتی:لە ناوخۆی گرووپە تیرۆریستییەکاندا زنجیرەیەکی زۆر لە سەرکردایەتی بوونی هەیە. لە ناو بردنی رێبەرانی تیرۆریزم لە بڵاوە پێکردنی تیرۆریستەکان دەوری زۆر گرنگی هەیە. ئەو کارە لە نێویاندا دڵەڕاوکێیەکی زۆر دروست دەکات.