حوزه‌یران 23, 2017 13:07 Asia/Tehran
  • پێکدادانی لۆری و پاسێک لە برازیل ؛ ٢١ کوژراو و پتر لە ٢٠ بریندار

بە هۆی ئەوەی لۆرییەک لە باشووری ڕۆژهەڵاتی برازیل لە پاسێکی هەڵگری موسافیری دا، لانیکەم ٢١ کەس کوژراون و پتر لە ٢٠ کەسیش بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینیی ئیرنا؛ ماڵپەڕی کەنالی یۆرۆ نیوز بە بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە وتیشی: لەم ڕووداوەدا لۆرییەک لە لاینی پێچەوانەوە و لە ڕێگای بەهەڵە ڕۆیشتووە و هەر بۆیە لەو پاسی موسافیر هەڵگرەی داوە و نبە هۆی ئەو ڕووداوە، پاسەکە ئاوری تێبەربووە و زۆرەی قوربانییەکان لەبەر سووتان گیانیان لە دەست داوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ئەو ڕووداوی هاتووچۆیە لە نزیکی ناوچەی ''ڤیتۆریا'' (Vitoria) هەڵکەوتوو لە پارێزگەی سائۆپۆلۆ لە باشووی برازیل قەوماوە و بە هۆی ئەوەی لە کاتی ئاور تێبەربوونی پاسەکە ژمارێک ئۆتۆمبیلی دیکە لە پشتیەوە بوون ، ژمارێک لە سەرنشینانی ئەو ئۆتۆمبیلانەیش لە نێو کوژراو و بریندارانی ئەو ڕووداوەدا دەبیندرێن.