حوزه‌یران 23, 2017 14:39 Asia/Tehran
  • مووشەکبارانی بنکەکانی داعش لەلایەن ژێردەریایی وپاپۆڕەکانی ڕوسی

هێزی دەریای ڕووسیا بنکەوبارەگای تاقمی تیرۆریستی داعشیان لە سوریا بە دوو پاپۆڕی ئادمیراڵ ئاسن و گەریگۆرۆڤیچ و ژێردەریایی کراسنودار دایە بەر پەلاماری بەمووشەک.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە چوارچێوەی هاوکارییەکانی سەربازیی ڕوسیا و سوریا کەلەساڵی 2015ەوە بە دژی تاقمە تیرۆریستیەکانی دژە سوری بەتایبەتی بەرەی نوسرە و داعش  جێبەجێ دەکرێت، شەش مووشەک بەرەو ئەم  تاقمە  لە پارێزگەی حەما هاوێژرا.

بەپێی ڕاگەیاندنی کەناڵی دووی  تەلەفزیۆنی دەوڵەتیی ڕوسیا لەم ئۆپراسیۆنە کەلەبەشی ڕۆژهەڵاتی دەریای مەدیتەرانەوە جێ بەجێ کرا، هەمارێکی گەورەی چەکەمەنی و هەروەها بنکەی سەربازی تاقمی تیرۆریستیی داعش  کەوتە بەر مووشەکی باڵداری کالیبری ڕوسی و لە ناو چوو  .

هاوکات بۆمب هاوێژەکانی ڕوسیش بە ئەنجامدانی ئوپراسیۆنی سەربازی، تیرۆریستەکان و ئوتوموبیلەکانی تەیار بە شەڕئامێر کە شوێنەکەیان بە جێ دەهێشت  دایە بەر پەلامار .

روسیا سەرباری یەکەی  ئاسمانی سەقامگیر لە بنکەی حەمیمەیم  لە پارێزگەی لازقیەی سوریە  لە توانایی سەربازیی کۆپاپۆڕەکان و ژێردەریاییەکانیشی بۆ وەبەر پەلاماردانی بنکەکانی داعش و تاقمەکانی تیرۆریستی دیکە لە سوریا ، کەڵکی وەرگرتووە.