حوزه‌یران 23, 2017 16:01 Asia/Tehran
  • خۆپێشاندانی رۆژی جیهانیی قودس لە شوێنە جیاجیاکانی جیهان

خەڵکی عێراق ، عەرەبستان ، یەمەن ، لوبنان و سوریا ئەمڕۆ هەینی هاوڕێ لە گەڵ گەلی ئێران لە خۆپێشاندانی رۆژی جیهانیی قودس دا بەشداریان کرد و خوازیاری کۆتایی هاتنی داگیرکاریی رژێمی زایۆنی بوون .

 بە پێی راپۆرتی ئیسنا ، بە گێڕانەوە لە کەناڵی دەنگوباسی ئەلمنار ، دانیشتوانی کەرتی غەززە و لێواری رۆژاوای چۆمی ئەردەن، ئەمڕۆ هەینی بە بۆنەی رۆژی جیهانیی قودس بە سازدانی خۆپێشاندانی بەرفراوان تاوانکاریەکانی رژێمی زایۆنیان شەرمەزار کرد .

هاوکات ، لە ناوچەیی دەروازەی ئەلحەمیدیە لە دمشق ، پێتەختی سوریاش بە بۆنەی رۆژی جیهانیی قودس خەڵک رژانە سەر شەقامەکان و بۆ ڕاگەیاندنی یەک دەنگیی لە گەڵ خەڵکی فەلەستین دەستیان دایە خۆپێشاندان .

عێراقیەکانیش لە پارێزگا جیاجیاکانی ئەم وڵاتە لەوان بەغدا خۆپێشاندانی بەرفراوانیان بۆ ئیدانە کردنی هەنگاوەکانی رژێمی زایۆنی بەڕێوە بردو و پشتیوانیی خۆیان لە دۆزی فەلەستین راگەیاند . خۆپێشاندەران ئاڵای ئیسراییلیان ئاگر دا و ئاڵای فەلەستینیان هەڵدا .

خۆپێشاندان و رێپێوانی دیکەش بە بۆنەی رۆژی جیهانیی قودس لە لوبنان ، یەمەن ، بەحرێن ، تونس و ناوچەی ئەلعەوامیەی عەرەبستان بەڕێوەچوو .