حوزه‌یران 23, 2017 18:50 Asia/Tehran
  • رەنگدانەونەوەی رێپێوانی رۆژی قودس لە میدیاکانی چین

بەڕێوەچوونی رێپێوانی ملیۆنیی رۆژی قودس لە شار و پارێزگاکانی ئێران ئەمڕۆ هەینی لە میدیاکانی چین ڕەنگدانەوەی بەرفراوانی هەبووە .

 بەپێیی راپۆرتی ئیرنا ، هەواڵدەری شین هوا راپۆرتی دا خەڵکی ئێران بە دوای بانگەوازی بەرپرسانی ئەم وڵاتە بە شێوەیەکی بەرفراوان لە رێپێوانی رۆژی قودس دا بەشداریا ن کرد .

هەواڵدەری فەرمیی چین هەروەها دەڵێ گەلی ئێران و موسوڵمانانی زۆرێک لە وڵاتانی دونیا بۆ دەربڕینی یەکدەنگی لە گەڵ فەلەستینیەکان لە داوایین هەینی مانگی رەمەزانی هەر ساڵ رێپێوانێکی شکۆمەند بەڕێوە دەبەن .

ماڵپەڕی ئینگیش نیوز و چاینا ئێرگیش لە راپۆرتی خۆیان دا دەڵێن رێپێوانی شکۆمەندی رۆژی قودس لە  ئێران ئەمساڵیش  بەڕێوە چوو .

تەلەفزیۆنی ناوەندیی چیینیش بە بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەک لە رێپێوانی گەلی ئێران ، دەڵێ حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران  پێشتر بانگێشتی خەڵکی کردبوو کە ئامادەبوونی بەرفراوانیان لە رێێواندا هەبێ .