حوزه‌یران 24, 2017 11:05 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی ڕێکخراوی نەتەوەکان  لە حاند ئیدعای ڕژێمی زایۆنی

ڕێکخراوی نەتەوەکان، ئیدعای رژیمی زایۆنی لەبارەی حیزبوڵای ڕەتکردەوە.

 بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەرەنسا، ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕۆژی هەینی ئەم ئیدعای ڕژێمی زایۆنی کە حیزبوڵای لوبنان خەریکی بەرپایی پۆستی چاوەدێری سنووری لە تۆێی ڕێکخراوەیەکی نادەوڵەتییە،ڕەتکردەوە.

" ڕای کنکۆ" وتە بێژی ڕێکخراوی نەتەوەکان وتی، هیج برگەیەک کە بن پێکرانیی بڕیار نامەی ١٧٠١ بێت، نەبیندراوە. ڕژێمی زایۆنی پێنجشەممەی حەوتەی ڕابردوو حیزبوڵای لوبنانی تۆمەتبار کردووە پۆستەکانی چاوەدێری خۆی لە تەنیشت سنووری نێوان لوبنان و فەلەستینی داگیر کراو، لە ژێر پۆششی چالاکییەکانی ڕێکخراوی ژینگە  زۆرتر کردۆتەوە . 

سوپای ڕژێمی زایۆنی،وێنەگەلێکی لە بینایەک نزیک سنوورەکانی داگیر کراو و لوبنان بڵاو کردووە کە ئیدعای بوو ڕێکخراوی ژینگە ناسراو بە " سەوزی بێ سنوور" بەڕێوە بەرایەتی دەکات.

بڕیارنامەی ١٧٠١ کە دوای شەڕی ساڵی ٢٠٠٦ لە نێوان لوبنان و ڕژیمی زایۆنی دا پەسەند کراوە، جەختدەکاتەوە کەلە ناوچەی باکووری ڕووباری لیتانی لە لوبنان تا سنووری فەلەستینی داگیر کراو نابێ هیچ هێزێکی سەربازی ئامادە بێت و هێزەکانی پارێزەری ئاشتی نێو دەوڵەتی دەابینی ئاسایشی ئەو ناوچەیان لە ئەستۆدا دەبێت .