کەوتنە ژێر خاکی ١٠٠ کەس دوا بە دوای جمینی زەوی لە چین
کاربەدەستانی دەوڵەتی چین باسیان لە کەوتنە ژێر خاکی ١٠٠ کەس بە هۆی بارین و جمینی زەوی لە ناوچە کانی باشووری ڕۆژئاوایی ئەو وڵاتە کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ، کاربەدەستانی دەوڵەتی چین ڕۆژی شەممە ڕایان گەیاند، جمینی زەوین لە پارێزگای سیچوان دا ڕووی داوە کەبەهۆیەوە ٤٠ ماڵ و دانیشتووانی کە نزیک ١٠٠ کەسن ، لە قوورو چڵپاوەکەی دا ڕۆچوون .
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە ، هێزەکانی فریا گوزاری بەڕێکراون بۆ ئەو ناوچە و هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی قوربانیان بەردەوامە.
ڕێکخراوی کەش ناسی و ئیدارەی بەرتەسک کردنەوەی لافاو و پێشگرتن لە بەڵا سروشتییەکانی چین یش لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو بە ڕاگەیاندنی بارودۆخی وریایی، سەبارەت بە بارینی تووند وریایی دابوو . بارینی باران هەموو ساڵێک لە مانگەکانی مای، ژوئەن و ژوئیە زەرەری گیانی و دراوی زۆری لە بەشەکانی باشووری چین ئەدات .
تووندترین بەڵا سروشتییەکانی چەند دەهەی ڕابردوو، لافاوی ناوچەکانی باشووری چین لە ساڵی ١٩٩٨ە کە بەهۆیەوە ٤ هەزار کەس کوژران.