پێنج تاوه‌ر له شاری له‌نده‌ن چۆڵ کرا
به‌رپرسانی شاری له‌نده‌ن به هۆی مه‌ترسی ئه‌منی و ئاگر که‌وتنه‌وه ۵ تاوه‌ری سه‌ره‌کی شاره‌که‌یان چۆڵ کرد.
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ده‌یلی سه‌باح، به‌رپرسانی شاری له‌نده‌ن به هۆی نیگه‌رانی زۆری ئه‌منی و دووباره بوونه‌وه‌ی ئاگر که‌وتنه‌وه وه‌ک تاوه‌ری گرنفۆڵ که بووه هۆی کوژرانی ۷۹ که‌س، ۵ تاوه‌ری سه‌ره‌کی دیکه‌ی شاره‌ی له‌نده‌ن چۆڵ ده‌که‌ن.
به هۆی ئه‌نجام دانی کاری نوێژه‌نکاری و پته‌و کردنی بیناکان زیاد له ۸۰۰ بنه‌ماڵه‌ی له‌نده‌نی که له‌م ۵ تاوه‌رانه‌دا نیشته‌جێن ده‌گوازرێنه‌وه.
شایانی باسه که بڕیار بۆ چۆڵ کردنی ئه‌م ۵ تاوه‌ره دوای ئه‌وه دێت که پشکنینی ورد بۆ بیناکان کراوه و ڕاگه‌یه‌ندراوه که پێویستیان به نوێژه‌ن کردنه‌وه هه‌یه.
به هۆی ئاگر که‌وتنه‌وه له تاوه‌ری گرنفۆڵ له شاری له‌نده‌ن، دانیشتوانی ئه‌م ۵ تاوه‌ره نیگه‌رانی خۆیان له سوان و کۆن بوونی بیناکان ڕاگه‌یاند.
به‌رپرسانی نوێژه‌ن کردنه‌وه‌ی ئه‌م ۵ تاوه‌ره ڕایانگه‌یاندووه که کاری محکه‌م کردنی بیناکان لانی که‌م ۳ بۆ ۴ حه‌فته ده‌خایه‌نێت.