حوزه‌یران 26, 2017 21:08 Asia/Tehran
  • ترزا مەی توانی پشتیوانی پارتی دێموکراتیکی یەکیەتی خوازی ئیرلەند ڕابکێشێت

پارتی پارێزکاری سەرۆک وەزیرانی ئینگلیس لەگەڵ حێزبی دێموکراتیکی یەکیەتی خوازی ئیرلەندی باکووری بۆ دامەزرانی دەوڵەتی نوێ ڕێککەوتن نامەیان واژۆ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەداوسیما ، پارتی کارگیڕانی ئینگلیس بە ڕێبەرایەتی ترزا مەی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە ڕێککەوتن نامەیەکیان لەگەڵ پارتی دێموکراتیکی یەکیەتی خوازی ئیرلەندی باکووری بۆ دامەزرانی دەوڵەتی نوێ مۆر کرد. لەم ڕێ وڕەسمە دا سەرۆکانی هەردوو حێزبەکە ئامادە بوون. حێزبی پارێزگاری ترزا مەی بە پێچەوانەی چاوەڕوانی ، نەیتوانی لە هەڵبژاردن گەلیک کە خۆی ڕایگەیاندبوو ، زۆرێنەی دەنگەکان بەدەس بهێنێت ولەئاکام ناچار بوو لەگەڵ پارتی دێموکراتیکی یەکیەتی خواز هاوکاری بکات هەتا بتوانێ دەوڵەت دابمەزرێنێت.