تەقینەوە لە شاری کیێف
حوزهیران 27, 2017 11:49 Asia/Tehran
سەرچاوەکانی هەواڵی باسی تەقینەوەی ئۆتوموبیلێکی کرد لەشاری کیێفی پێتەختی ئوکراین کە بە هۆیەوە چەند کەس بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی سپوتنیک ، ئوتوموبیلێک لە شاری کیێفی پێتەختی ئوکراین تەقییەوە .
بەپێی ڕاپۆرتەکانی بەرایی لەم تەقینەوەیە کەسێک کوژرا و چەندین کەسیش بریندار بوون .
سپوتنیک بە ئاماژەدان بە قورس بوونی تەقینەوەکە لەشاری کیێف وتیشی : دوابەدوای ئەم تەقینەوەیە پۆلیس و ئوتوموبیلەکانی فریاگوزار ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کران .