ژیانی چوار ملوێن کەس لە چین لەبەر لافاو تێکچووە
بارینی بارانی هاوینی و هاتنی لافاو لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی چین سەرباری ئەوەی خەسارێکی زۆری گیانی و ئابووری لێ کەوتوەتەوە، ژیانی نیزیکەی چوار ملوێن کەسی لەم وڵاتە تووشی گرفت و کێشە کردووە .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ڕێکخراوی کەشناسی ماوەیەک لەمەوبەر بەڕاگەیاندنی ڕەوشی وشداری دان لەسەر بارینی بارانی قورس لە ناوچە جۆربەجۆرەکان، ڕایگەیاندو بوو کە مەترسی هاتنی لافاو لە زۆرێک لە ناوچەکان لە ئارادایە .
شی جین پینگ، سەرۆکی خەڵقی چینیش لە پەیامێک دا نیگەرانی دەربڕیبوو لە ڕووداوەکانی سرووشتی و داوای بەسیجی هێزەکانی کرد بوو بۆ دانییارمەتی بە زیان وێکەوتووان .
زۆرترین باران لە پارێزگەکانی ئان خوویی، گویجو، جە جیانگ و هونن باریوە و بووەتە هۆی جمینی زەوین و بێ سەروشسوێن بوونی د ەیان کەس .
تەنیا لە پارێزگەی هونن لە ناوەڕاستی چین نیزیکەی 150 میلیمتر باران لە ڕۆژێک باریوە و 160 هەزار کەس ناچار بوونە ماڵەکانیان بە جێ بێڵن .
هەزارانکەس لە سەربازەکان و هێزی فریاگوزار لەسەر فەرمانی دەوڵەت هاتوونەتە ناوچە لافاولێدراوەکان و 120 هەزار دونم زەوینی کشت و کاڵی لە ناوچووە و هەزاران ماڵیش ڕووخاون .
هەواشناسی چین وشداری داوە بارینی قورسی باران لە هەندێ پارێزگەی باستراو هەتا پێنج ڕۆژی دیکەش بەردەوامە.
بارینی بار هەموو ساڵێ لە مانگەکانی مەی ، ژووئەن و ژووئییە ، خەسار و زیانی ماڵی و گیانی زۆر دەداتە بەشەکانی باشووری چین .