حوزه‌یران 27, 2017 16:33 Asia/Tehran
  • داواکاری بۆ ڕزگارکرانی سەدان هەزار منداڵ لە یەمەن وئافریقا

بەڕێوە بەری بەرنامەی جیهانی خوراک ، خوازیاری یارمەتی دانی ئوروپا بۆ ڕزگار کردنی سەدان هەزار منداڵ لە یەمەن وئافریقا بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەرانسە " دیوید بیزلی" بەڕێوە بەری بەرنامەی جیهانی خوراک ، رۆژی دوشەممە لە یەکیەتی ئوروپا خوازیاری یارمەتی یەک ملیارد دوڵاری بۆ ڕزگاری سەدان هەزار منداڵ کەلەیەمەن وسێ وڵاتی ئافریقایی لەگەڵ مەترسیی وهەڕەشەی برسیەتی ڕووبەروون ، بوو.

بیزلی وتی: بیست ملوین کەس لە یەمەن ، سودانی باشووری ، سومالی ونیجریە لەخراپترین قەیرانی مرۆڤایەتی لەساڵی هەزارو نۆسەدو چل وپێنج هەتا ئێستاکە ، لەبەر قات وقڕی وبرسیەتی دان.

بەڕێوە بەری بەرنامەی جیهانی خوراک وتی: ئامارەکان پێشان ئەدات کە لەئەگەریی لەسەر کات نەگەیشتنی یارمەتی گەیاندن بۆ دابین کردنی خوراک ، لەسێ یا چوار مانگی داهاتوو بۆی  هەیە شەشسەد هەزار منداڵ گیانی خۆیان لە دەس بدەن.

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش ڕایگەیاندووە کە نێزیک بە نۆزدە ملوین کەس لە خەڵکی یەمەن یانی نێزیک بە دوولە سێی حەشیمەتی ئەم وڵاتە ، بەیارمەتی خێرای مرۆڤ دوستانە پێویستیان هەیە وهەفدە ملوین کەس لەوان بەدەس قات وقڕیەوە تۆشی ڕەنج وکەسەرن.

لەمارسییدووهەزارو پازدەبە هۆی دەسدڕێژی زالمانە ودڕندانەی ڕژێمی عەرەبستان بۆسەر یەمەن ، فرەتر لە هەشت هەزار کەس کوژران وفرەتر لە چل وچوارهەزارو پانسەد کەسیش بریندار بوون کە زۆربەیان کەسانی سێڤێلن.